خەڵك- بە بۆنەی ساڵوەگەڕی راپەڕینی گەلی كوردستانەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند پێكەوە بۆ كوردستانێكی ئارام و سەقامگیر و ئاوەدان تێدەكۆشین و دەتوانین سەختی و ئاستەنگەكان تێبپەڕێنین. سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند ئێستا هەرێمی كوردستان لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە یەكڕیزی و تەبایی و پێكەوەیی هەیە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد پێكەوە دەتوانن مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بە دەستبهێنین. سەرۆكی هەرێم داواشی كرد یادی راپەڕین بكرێتە هەوێنی تەبایی و نەهێشتنی كێشە و ناكۆكییەكان.
The post نێچیرڤان بارزانی: پێویستمان بە یەكڕیزییە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.