پاپا گەیشتە بەغدا

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەكی دیكەی بەرپرسانی عێراق و جەماوەرێكی زۆری مەسیحییەكانەوە پێشوازی لێكرا. بڕیارە دوای گەیشتنی بە بەغدا پاپا سەردانی كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بكات و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقدا كۆببێتەوە و هاوكات لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیش كۆدەبێتەوە. بڕیارە پاپا سەردانی شاری نەجەف بكات و لەوێ سەردانی شوێنەواری شاری ئور بكات. هاوكات پاپا ماوەی 3 رۆژ لە عێراق دەمێنێتەوە و دواتر سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات. لە بەغدا رێوشوێنێكی ئەمنی توند گیراوەتەبەر و هێزە ئەمنییەكان بڵاوەیان پێكراوە، هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق چاوەدێری ئاسمانی عێراق […]

The post پاپا گەیشتە بەغدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.