نرخی نه‌وتی برێنت 68 دۆلاری تێپه‌ڕاند

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

 

ئه‌مڕۆ 5-3-2021 نرخی نه‌وتی برێنت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوبه‌رزبویه‌وه‌ و 68 دۆلاری تێپه‌ڕاند.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرزترین ئاستی لە 14 مانگی رابردوو تۆمارکرد و گەیشتە سەرووی 68 دۆلار، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش 65 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام بوو بە جۆرێک لە ماوەی هه‌فته‌ی رابردودا گەیشتە 67دۆلار، کە ئەوەش پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە.