دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ناوەندی كه‌سناسی عه‌ره‌بی بۆ لێکۆڵینەوەی کەشناسی و گه‌ردونناسی رایگه‌یاند، بەپێی لێکدانەوەکانیان، لە رۆژی 11ی نیساندا، مانگ بە تەلەسکۆب و چاویش نابینرێت، هەربۆیە رۆژی 12 ی ئه‌و مانگه نابێتە یەکەم رۆژی رەمەزان.
ناوەندی "طقس العرب" بۆ لێکۆڵینەوەی کەشناسی و گەردوونزانی بڵاویکردوە، بەپێی لێکدانەوەکانیان، لە رۆژی ١١ی نیساندا، مانگ بە تەلەسکۆب و چاوی سەریش نابینرێت، هەربۆیە بە دڵنیاییەوە ١٢ی ئەو مانگە نابێتە یەکەم رۆژی رەمەزان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، لە رێککەوتی ١٢ی نیساندا مانگ بە چاوی سەر دەبینرێت و بەوەش رادەگەیەنرێت کە بۆ رۆژی دواتری، واتە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵە.
رۆژمێری كۆچیی مانگی كه مسوڵمان پشتی پێده‌به‌ستن له‌سه‌ر بنه‌مای سوڕانه‌وه‌كانی مانگ به‌ده‌وری زه‌وییه و مانگه‌كانی ئه‌و رۆژمێرهش به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژمێرهكانی تر جێگیر نین و هه‌ر ساڵێك ده رۆژ دێنه پێشه‌وه.