سلێمانی.. به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ مندالێكی 12 ساڵان ده‌كوژرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

 

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك منداڵ، منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕیگەیاند: ڕووداوەكە لە ئەنجامی شەڕی نێوان منداڵانی گەڕەكەكەیان بووە، لە ئەنجامدا منداڵێكی تەمەن 12 ساڵان بە ناوی (هـ . ڕ) بەهۆی بەركەوتنی بەردەوە، لە لایەن هاوڕێیەكی خۆی گیانی لەدەستداوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و منداڵه‌ی كه‌ كوژراوه‌، به‌ردێك به‌ر پشتی سه‌ری كه‌وتوه‌ و به‌رله‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، لەئێستادا لەلایەن تیمەکانی تەندروستیەوە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.