دیجیتاڵ میدیای سپێده
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لێپرسینەوە و ڕێکاری یاسای لە دژی ئەو مامۆستا ئاینییە دەگرنەبەر کە رەخنەی بە پاپای ڤاتیکان وتووە و مەسیحیەکانی نیگەران کردووە.
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم زیا پترس سڵیوە کە لەپشکی مەسیحیەکانە ڕایگەیاند: ئەوان وەک مەسیحیەکان نیگەرانن لە قسەکانی ئەو مامۆستایە بۆیە داوایان لەلایەنە بەرپرسەکان کردوە ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر.
زیا پترس لە بەیانامەیەکدا ڕاشیگەیاندووە، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف پەیوەندی پێوەکردووە و ڕایگەیاندووە لێپرسینەوە لەو مامۆستایە دەکەن و ئەو ڕای تایبەتی ئەوە نەک وەزارەتی ئەوقاف و موسڵمانان.
پشتیوان سادق باسی لهوهشكردووه هەموو مامۆستایانی ئاینی کوردستان کە ژمارەیان 6 هەزار مامۆستایە پێشوازی لە پاپا دەکەن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوام لە وتارەکانیاندا جەخت لە پێکەوە ژیان دەکەنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە تۆڕە کۆمەڵایتیەکان ڤیدیۆی مامۆستایەکی ئاینی بڵاوبوەتەوە کە رەخنە لە سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان دەگرێت بۆ عێراق و هەرێم.
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە حەوتی ئازار بۆیەکەمجار پاپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و دواتر دەچێتە موسڵ و قەرەقوش،بۆ ئێوارەش دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و لە یاریگای فرەنسو هەریری ڕێوڕەسمێکی گەورەی بۆ رێکدەخرێت.