دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە رانیە ١٣ هاوڵاتیاتی بریندار بوون و وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕینیش رایدەگەیەنێت، سەرجەم بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی رانیە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.
وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین نەقیب عەلی عەبدوڵا راگەیاند، سەعات 8:10ی شەو رووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان، لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی پیک ئاب بێ سەرەتا و ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشدا روویدا.
ئهوهشی راگهیاند، لەئەنجامی رووداوەکە، شەش کارمەندی هێزەکانی ئاسایش و پێنج زیندانیکرا و کە لەئۆتۆمبیلەکەی ئاسایشدا بوون و دوو سەرنشینی پیک ئابەکە بریندار بوون.
وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین باسی لهوهشكرد، سەرجەم بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی رانیە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.