پیرمام -KDP.info- لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، پێشوازیی لە سكرتاریه‌ت و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرد.
ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان له پیرمام، بەڕێز، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، پێشوازیی لە سكرتاریه‌ت و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرد.
لە سه‌ره‌تا به یه‌ك ده‌قیقه ڕاوه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان و سه‌روه‌ری شه‌هیدان بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه له یاد، كۆبوونه‌وه ده‌ستی پێ كرد، كه ئه‌ڤین هرووری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سكرتاریه‌تیی پارتی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندە جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، فازڵ میرانی وێرای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، پیرۆزباییی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستانی به یه‌كێتیی لاوان پێشكه‌ش كرد به بۆنه‌ی 67 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
له‌م كۆبوونه‌وەیەدا، فازڵ میرانی ڕۆڵی گرنگی یه‌كێتیی لاوانی له كاتی شۆڕشی چه‌كداری و كاری نهێنیی پارتایه‌تیدا به به‌رز و زۆر گرنگ لهقەڵەم دا و ته‌ئكیدی كرد كه ڕۆڵی لاوان هه‌ر له شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان و سه‌رهه‌ڵدان و دوای سهرههڵدانەوە ڕۆڵێكی به‌رچاو و كاریگه‌ر و ئه‌كتیڤ بووه و یه‌كێتیی لاوان هه‌ر له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی خه‌باتدا بووه.
میرانی دوپاتیشی كرد كه كاری ئێستای ئێمه و هه‌موو ڕێكخراوه‌كان ئه‌وه‌یه کە پارێزەری جوگرافیای خۆمان بین و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیپارێزین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه جوگرافیای خۆمان نه‌بێت، ناتوانین باسی مێژووی خۆمانیش بكه‌ین و ئه‌مه ئه‌ركی هه‌ر تاكێكه له‌ناو كوردستاندا.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فازڵ میرانی تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وشی كوردستان، به‌تایبه‌ت ڕه‌وشی عێراقی تازه و ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه عێراق پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه، نه‌ك چاره‌سه‌ری نیشتمانی، ئه‌وه‌ش به ڕێگای ئاشته‌وایی له نێوان هێزه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق وه‌ك وڵات.
له كۆتاییدا فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان خواست و ئاماده‌ییی پارتی نیشان دا بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك و پاڵپشتیكردنیان.