دیجیتال میدیای سپێده
ژماره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی له‌ئه‌نجامی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی دوێنێ شه‌و بۆ سه‌ر جه‌رابلوس وباب له‌باكووری سوریا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ چوار كه‌س به‌رزبوویه‌وه، هاوپه‌یمانی نیشتمانی هێزه شۆڕشگێڕ وئۆپۆزسیۆنهكانی سوریا ئاشكرایكرد: روسیا به‌به‌رپرسیار له‌هێرشه‌كان ده‌زانن.
ژماره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی هێرشه مووشه‌كییه‌كان كه‌سه‌ر له‌ئێواره‌ی دوێنێ ناوچه‌ی حه‌مران سه‌ربه شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كه‌ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری توركیا وناوچه‌ی ته‌رحین له‌باكووری خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی باب-یان كردبوویه ئامانج، له‌سێ كه‌سه‌وه بۆ چوار كه‌س به‌رزبوونه‌وه.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا هاوپه‌یمانی نیشتمانی هێزه شۆڕشگێڕ وئۆپۆزسیۆنهكانی سوریاوه له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه رایگه‌یاندوه: روسیا گونده‌واره‌كانی حه‌له‌بی كردووه‌ته ئامانجی هێرشێكی نوێ وتیرۆری ده‌وڵه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كات.
ئاماژه‌یان بهوهكردوه: هێرشه‌كانی هه‌ریه‌ك لهحهمران وتهرحین نیشانه‌ی هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیدار وتیرۆری ده‌وڵه‌ته كهروسیای داگیركا‌ر په‌یڕه‌وی ده‌كات. هێرشه‌كه له‌لایه‌ن روسیاوه به‌سێ مووشه‌ك ئه‌نجامدراوه.