محهممهد عهلی وهلی
عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعە لە نەجەف، بەجۆرێك دیوارێكی پۆڵایی لە نێوان خۆی و سیاسییەكانی ئێستای عێراقدا داناوه، ھیچ شتێك و ھیچ بۆنە و بیانوویەك ناتوانێت ئەوان بباتە نەك نووسینگە و ژووری تایبەتی، بەڵكو ھیچ دەسەڵاتێكی سیاسی ئەم وڵاته بڕی ئاستانەی حەوشەی ماڵە كۆنەكەی ناكات.
زیاد لەوەش پاپا روو بكاتە ھەر وڵاتێك، وڵاتی خانەخوێ بۆ گەڕاندن و سوڕاندنەوەی ئەو, كەرەستە و میكانیزمی وەك ئۆتۆمبیلی تایبەتی بۆ دادەھێنن كە تەنھا بۆ ئەو و لەو سەردانەیدا بەكاری دەھێنن، وەلێ لە نەجەف و لەو گەڕەك و كۆڵانە تەنگەبەر و باریكەی «نەجەفی كۆندا» كە زیاتر لە چل ساڵە بچوكترین نۆژەكردنەوەی بۆنكراوە، پاپا بەپێی خۆی بەكۆڵانه باریكەكەی ماڵی مەرجەعدا خۆی گەیاندە ماڵە بچوكەكەی.
ھەموو ئەو سیاسییە باڵایانەی سەر ئەرز و ژێر ئەرزی عێراقیان بۆ خۆیان داگیركردووە، جگەلە پارێزگارەكەی نەجەف نەبێت بوێری ئەوەیان نەدایە خەرج ھاوەڵیی پاپا بكەن بۆ ماڵەكەی سیستانی. لێرەوە ئەتوانین بێژین ماڵەكەی سیستانی ئەو زەوییە «70» حەفتا مەترییهیه كە خۆیشی بە كرێ زیاد پەنجا ساڵە تیایدا دەژێت، سیاسییەكانی عێراق ناتوانن بڕۆنە ناوی، سەرباری ھەموو ھەوڵێكیان و سەردانەكەی پاپا فرانسیس و پێشوازی و ڕێنمایی بەرپرسان بۆی شەفاعەتی ئەوەی بۆ توێژە سیاسی و دەسەڵاتدارانی نەكرد چاویان بەمەرجهع بكەوێ. ئەوەی لە ئامادەكارییەكانی ئەو دیدارە و لە پشتی پەردەوە دزی كردووە، سیستانی مەرجی ئەوەی ھەبوور بۆ دیدارەكەی لەگەڵ پاپا فرانسیس كە نابێت شاندی میوان نابێت ھیچ سیاسییەكانی عێراقیان لەگەڵ بێت.