ڕاپەڕین، لە زیانی خەڵك و قازانجی سیاسیییەكان

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە لە كوردستان ململانێی هێزە سیاسییەكان بووە بەهۆی هاووڵاتیان زیانمەند بن و هێزە سیاسییەكانیش سوودمەندبوون. كاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوەی جێگای داخە لەكۆی خەڵكی كوردستان بپرسی ناڕازییە، چونكە بەداخەوە خەڵك ڕاپەڕینی كرد چاوەڕێی شتی باشتری كرد و چاوەڕێی یەكڕیزی نیشتمانی دەكرد و بڕوای بەوە بوو كە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد لەچوارچیوەی یەك حكومەتدا خۆی ببینێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەهاتەدی، ئەوەش بووەهۆی نەوەی نوێ گومانی هەبێت لە هەموو شتێك و بێتاقەت بێت. وتیشی”بەداخەوە لە كوردستان ململانێی هێزە سیاسییەكان بووەبەهۆی هاووڵاتیان زیانمەند بن و هێزە سیاسیەكانیش سوودمەندبوون، چونكە هەریەكەیان دەبینی خاوەنی كەناڵن […]

The post ڕاپەڕین، لە زیانی خەڵك و قازانجی سیاسیییەكان appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.