دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لە ئێران ٩٣ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٠ هه‌زار و ٦٨٧ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەڕمی هەواڵی وڵاتەکەی IRNA، باسی لەوە کرد کە لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٣ کەسی دیکە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها هەشت هه‌زار و ١٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراون، لەوانەش ٥٧٠یان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
سادات لاری ئاماژەی بەوە کرد کە ٦٠ هه‌زار و ٦٨٧ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و، ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته یەک ملیۆن و ٦٨٩ هه‌زار و ٦٩٢ كه‌س.
هەروەها باسی لەوە کرد کە سێ هەزار و ٧٩٥ توشبووی پەتاکە لە بەشی چاودێری وردن و، تا ئێستا یەک ملیۆن و ٤٤٢ هه‌زار و ١٩٨ تووشبووش چاكبوونهتهوە ، تێكڕا نزیکەی ١١ ملیۆن و ٢٧٤ هه‌زار و ٦٣٠ پشكنین ئه‌نجام دراون.