سویسڕا.. بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری قەدەغەکردنی "پەچە" درا

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی ریفراندۆمەکەی هاوڵاتیانی سویسرا بۆ قەدەغکردنی پۆشینی "پەچە" لەو وڵاتەدا، ئەمڕۆ بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری قەدەغەکردنی درا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، خەڵکی سویسرا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئەنجامدانی ریفراندۆمێکدا بۆ قەدەغەکردنی پۆشینی "پەچە" لەلایەن ژنە موسڵمانەکانی ئەو وڵاتەوە، بەگوێرەی پرۆژە یاساکەش، رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت "پەچە" لە شوێنە گشتییەکان بپۆشێت.

دەنگدانەکەی "بەڵێ بۆ ڕێگرتن لە بەرگی دەموچاوی تەواو" ئاماژە بە بورقە یان نیقاب ناکات کە لەلایەن هەندێک ژنی موسوڵمانەوە بە ناو لەبەرکراوە، بەڵام ئاماژەکەی بۆ ئەوە ڕوونە.

گۆڕەپان و شەقامەکانی شاری سویسرا پڕبوون لە پۆستەری پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن وەک "ئیسلامی ڕادیکاڵ بوەستێنە" و "توندڕەوی بوەستێنن"، کە وێنەی ژنێکیان لە بورقایەکی ڕەشدا بوو.