دیجیتاڵ میدیای سپێده
بریاره ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى بودجه ویاسایى دادگایى فیدراڵییه‌وه كۆببێته‌وه.
حامد شاكر وته‌بێژى فه‌رمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكردوه: په‌سه‌ندكردنى یاساى بودجه ویاسایى دادگایى فیدراڵى له‌پێشینه‌ى كاره‌كانى په‌رله‌مانه، ورایگه‌یاند: خوازیارین له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆماندا یاسایى دادگایى فیدراڵى په‌سه‌ند بكرێت.
شاكر راشیگه‌یاند: رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو ده‌نگیان له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌كى یاسایى دادگایى فیدراڵى دراوه، لهگفتۆگۆكانى رۆژانى رابردووش دا له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان رێككه‌وتنیان كردوه له‌سه‌ر چوار مادده كه‌جێگه‌ى ناكۆكی لایه‌نه‌كان بوون.
دوپاتیشیكرده‌وه: گفتوگۆكان به‌رده‌وامده‌بن له‌باره‌ى مادده‌كانى دیكه‌ى، كه‌ماون بۆ ئه‌وه‌ى رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت وبهتهواوهتى ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه بدرێت وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و واده‌یه‌ى كه‌بڕیارى له‌سه‌ر دراوه.
گوتیشى: وه‌رزى دووه‌مى ئه‌مساڵ ئه‌وه له‌خۆده‌گرێت كه‌گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر یاساى نه‌وت وگاز ودانانى نه‌خشه‌ى یاسایى بۆ دابه‌شكردنى سامانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه له‌هه‌موو پارێزگا وههرێمهكاندا ئه‌وانه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وتن وبه‌گوێره‌ى ده‌ستوور كۆتایى بهناكۆكییهكان بهێندرێت.