وه‌زیری ته‌ندرووستی: كۆرۆنای گۆڕاو زۆر خێرا بڵاو ده‌بێته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

 


وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:كۆرۆنای گۆڕاو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا بڵاو ده‌بێته‌وه‌،لە 24 کاژێری رابردوودا 344 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە

ئەمڕۆ سێشەممە 08-03-2021 دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند:ئەگەر پابەندی رێنماییەکان نەبین، ڤایرۆسەکە خێراتر بڵاودەبێتەوە.

تاوبراو ئه‌وه‌یشی خسته‌ ڕوو: رەنگە هەفتەی داهاتوو15ـی مانگ بە بڕی187 هەزار ژەمی دیکەی ڤاکسین بگاتە هەرێمی کوردستان و لە رۆژانی داهاتوودا ڤاکسینی دیکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: بە درەنگهاتنی ڤاکسین یان نەبوونی ڤاکسین نابێت هاووڵاتیان رێکارەکان جێبەجێ نەکەن و دەبێت زۆر باشتر لە جاران پابەندی رێنماییەکان بن، چونکە ئەگەر وا بڕوا رێکارەکان تووندتر دەکەین لەوەی ئێستا هەیە.

دکتۆر سامان بەرزنجی ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند: رێکارەکان قۆناخ بە قۆناخ جێبەجێ دەکرێن، بەڵام رێکاری کەسی لە هەمووشتێک باشترە و پێویستە هاونیشتمانییان خۆیان پابەندبن. بەڵام ئێستا هیچ رێکارێکی نوێ نییە و بەپێی رێنماییەکانی رابردوو لەگەڵ دۆخەکە دەڕۆین.