دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دوای ئەوەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەکی راگەیاند و داوای گفتوگۆی کرد لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی لێدەکات.
نێچیرڤان بارزانی بە دیاریکراوی لە تویتەری خۆی رایگەیاندووە، " پشتیوانی له بانگهوازی سهرۆک وهزیران بهڕێز کازمی دهکهم بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایهنه ناکۆکهکانی عێراق و گفتوگۆیهکی نیشتمانیی ڕاستهقینهی قووڵ بۆ ڕێککهوتنی یهکجاری و چارهسهرکردنی ڕیشهییی کێشهکانی ههرێمی کوردستان لهگهڵ حکوومهتی فیدراڵی بهپێی دهستوور".
ئەمڕۆ دووشەممە 08-03-2021 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆوە وتارێکی پێشكهش کردو رایگەیاند، برایان و خۆشەویستانی دژبەر، زۆر راستگۆیانە داواتان لێدەکەم گفتوگۆیەکی کراوە و راشکاوانە لەگەڵ حکومەتدا دەستپێبکەن، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ئاسایش و سەروەری وڵات. هاوکات داوا دەکەم گفتوگۆیەکی نیشتمانی راستەقینە و قووڵ و لە هەموو ئاستە فەرمی، حیزبی و جەماوەرییەکان دەستپێبکات، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی کۆتایی لە نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک یەکێتی خاکی عێراق پارێزراو بێت و کێشە کەڵەکەبووەکان بە ریشەیی چارە بکات.
ئاماژەی بەوەشدا، کە دەبێت هێز و لایەنە سیاسییەکانانی عێراق "دوورکەونەوە لە زمانی تووندوتیژی و کاربکەن بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پێشوەختە."
مستەفا کازمی پەیامێکی تایبەتی بۆ گەنجان لە سەرتاسەری عێراق هەبوو و رایگەیاند، دەزانم ئێوە کێشەی زۆر و ویستی زۆرتان هەیە، بەڵام لەپێناو عێراق دەبێت یەکبگرین. لەبەرئەوە حکومەت پێویستی بە کاتە بۆ رێکخستنەوە و پاراستنی عێراق و رێکخستنەوەی نێو ماڵی عێراقی نیشتمانی.