دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ەوە لە سەرتاسەری جیهاندا گیانیان لەدەستداوە، دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەری "Worldometer" كە پشت بە ئامارەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیهاندا، لەسەرتاسەری جیهاندا، دوو ملیۆن و ٦٠٦ هەزار و ١٣٦ كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا تۆمارکراوە كە ٥٣٧ هەزار و ٨٣٨ حاڵەت تۆماركراوە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا تۆماركراوە بەمشێوەیەیە:
'بەڕازیل ٢٦٥ هەزار و ٥٠٠ حاڵەت، مەكسیك ١٩٠ هەزار و ٦٠٤ حاڵەت، هیندستان ١٥٧ هەزار و ٨٩٠ حاڵەت، بەریتانیا ١٢٤ هەزار و ٥٠١ حاڵەت، ئیتاڵیا ٩٩ هەزار و ٧٨٥ حاڵەت، رووسیا ٨٩ هەزار و ٤٧٣ حاڵەت، فەڕەنسا ٨٨ هەزار و ٥٧٤ حاڵەت، ئەڵمانیا ٧٢ هەزار و ٥٣٢ حاڵەت، ئیسپانیا ٧١ هەزار و ١٣٨ حاڵەت، ئێران ٦٠ هەزار و ٦٨٧ حاڵەت، کۆلۆمبیا ٦٠ هەزار و ٥٠٣ حاڵەت و ئەرجەنتین ٥٢ هەزار و ٨٠٨ حاڵەت'.
لە تورکیا تا ئەمڕۆ، ٢٩ هەزار و ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەریهەڵدا، بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و ناوچەدا بڵاوبووەتەوە.
"Worldometer" ئەوەیشی بڵاوكردووەتەوە کە ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەرتاسەری جیهاندا تووشی پەتاکە بوون گەیشتووەتە ١١٧ ملیۆن و ٤٧٦ هەزار و ٨٠٣ کەس و ژمارەی ئەوانەشی چاكبوونەتەوە گەیشتووتە ٩٢ ملیۆن و ٩٩٣ هەزار و ٣٦٨ كەس، هەروەها ٢١ ملیۆن و ٨٧٧ هەزار و ٢٩٩ كەس لەژێر چارەسەردان.