سەرۆک كۆماری عێراق یاسای ئافرەتانی رزگاربووی ژێر دەستی داعشی پەسەند کرد

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح یاسای ئافرەتانی رزگاربووی ئافرەتانی ژێر دەستی داعش پەسەندکرد.

ئەو یاسایە کە لە ماوەکانی رابردوودا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەردرابوو، قەرەبووەکردنەوەی ئافرەتانی ئێزدی، تورکمان و شەبەک کە لە ژێر دەستی داعش رزگارکراون، دەگرێتەوە.

بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە رێورەسمێکدا کە بەبۆنەی ھەشتی مارس، رۆژی جیھانیی ئافرەتانەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سازکرابوو گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند کە تیرۆریستانی داعش، قێزەونترین تاوانی دژبە مرۆڤایەتییان بەرامبەر بە ئافرەتان ئەنجامداوە.

بەرھەم ئەحمەد ساڵح گوتیشی: "ئافرەتانی عێراق لە زۆر رەوشی ئاڵۆزدا، پارێزگارییان لە بوونی خێزانەکانیان کردووە و ئەمڕۆیش نەھامەتیی ئەو ئافرەتە ئێزدی و تورکمانەی کە بەھۆی ھێرشەکانی داعش بەرەوڕووی بوونەوە وەبیرمان دێتەوە و گوتی:

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح هەروەها گوتی: "تیرۆریستانی داعش قێزەونترین تاوانی دژبە مرۆڤایتییان بەرامبەر بە ئافرەتان ئەنجامداوە و لەبەر ئەوە ئەمڕۆ، یاسای ئافرەتانی رزگاربووی ژێر دەستی داعش پەسەند دەکەم".

بەرھەم ئەحمەد ساڵح دوای گوتارەکەی لەبەردەم ئامادەبووانی رێورەسمەکە، یاساکەی واژوو کرد.