دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سوپای عێراق دەستگیرکردنی شەش کەسی بە تۆمەتی تیرۆر لە بەغدای پایتەخت و هەردوو پارێزگای ئەنبار و سلێمانی راگەیاند.
گوتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند: "هێزەکانی دژە تیرۆر تیرۆریستێکیان لە گەڕەکی یەرمووک لە بەغدا و سێی دیکەیان لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرد".
یەحیا رەسول لە راگەیهنراوێکدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بهوهداوه، بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش، دوو تیرۆریستی دیکە لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون.
گوتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ناسنامەی دەستگیرکراوەکان و ئەو لایەنەی کە تیرۆریستەکان پەیوەندییان پێیهوه هەبووە، ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لە راگهیهنراوه سەربازییەکاندا دەستەواژەی "تیرۆریست" وەک ئاماژە بۆ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەکاردەهێنرێت.
جێی ئاماژەیە، دوای هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی گۆڕەپانی تەیەڕان ناوەڕاستی بەغدا لە ٢١ی کانوونی دووەمی رابردوو کە بەهۆیانەوە ٣٢ کەس کوژران و زیاتر لە ١١٠ی دیکە برینداربوون، هێزە ئەمنییهكانی عێراق هەوڵەکانیان بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش چڕترکردووەتەوە و چەندین ئۆپەراسیۆنی فراوانیان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ئەنجامداوە.