كه‌ركووك.. ئامارەکانی بازرگانیکردن و بەرکارھێنانی ماددەی ھۆشبەربڵاو ده‌كرێته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

 

لە ماوەی 14 مانگی رابردوودا، 270 کەس دەستگیرکراون و دەستبەسەر 25 کیلۆگرام ماددەی حەشیشە و کریستال و 15 ملیۆن حەبی ترامادۆڵدا گیراوە.

بەڕێوبەری پۆلیسی کۆمەڵایەتیی، عەمید غالب عەلی ساڵح راگەیاند "لە ساڵی 2020دا، 240 کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەرکارھێنانی ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرکراون کە ژمارەیەک لەوانە ئافرەت بوون، لەو ژمارەیەیش 190 کەسیان سزای یاساییان بەسەردا سەپێنراوە".

غالب عەلی ساڵح گوتی: "لە ساڵی رابردوودا، دەستبەسەر 15 میلون حەبی ترامادۆڵدا گیراوە لەگەڵ سێ کیلۆگرام ماددەی حەشیشە و حەوت کیلۆگرام ماددەی کریستال".

بەڕێوبەری پۆلیسی کۆمەڵایەتی، عەمید غالب عەلی ساڵح لەبارەی ئامارەکانی ئەمساڵی ماددە ھۆشبەرەکان ئاشکرایکرد کە لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، 30 کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون و دەستبەسەر 15 کیلۆگرام مادەی کریستالدا گیراوە.

عەمید غالب عەلی ساڵح لەبارەی پلانەکانی وەزراەتی ناوخۆ بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بەماددەی ھۆشبەرەوە گوتی: "وەزارەتی ناوخۆ پلان و رێگای نوێ بۆ رێگریگرتن لە بەکارھێنان و بازرگانیکردن بەماددەی ھۆشبەرەوە دەگرێتەبەر، ئەویش بەھەماھەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی، سەرۆک ھۆز، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی و بەشی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان لەو ژەھرە بپارێزین".