بۆژنان و ئافره‌تانی كوردستان و جیهان

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

‏م.تاهربامۆكی

 

با منیش بای باڵم بده‌م و دوو دێڕ بۆ ئه‌و چینه‌ چه‌وساوه‌ بنوسم, چی بڵێم بۆ مه‌خلوقێك نۆ ‏مانگ به‌ پێستی سكی ‏منی هه‌ڵگرت و به‌خوێن و خۆراكی خۆی به‌ هه‌ناسه‌ و ئاوی خواردنه‌وه‌ی ‏به‌ پێكه‌نین و گریانی خۆی به‌جوڵه‌ و ‏وه‌رزشی خۆی به‌ پشوو خه‌وتنی خۆی به‌ گورچیله‌ی ‏ماندوی خۆی به‌ دڵخۆشی و نارۆكه‌ ی خۆی منی ده‌نكه‌ تۆوێكی ‏به‌ چاو نه‌بینراوی له‌و نۆ ‏مانگه‌دا و له‌ و كیسه‌ ئاوه‌ داخراوه‌دا له‌ نێوان چوار قوله‌ی كه‌مه‌ردا گه‌وره‌ی كردم بووم به‌ مرۆڤ ‏‏ده‌ست و پێ و سه‌ر و مل و قه‌د چاو و گوێ و لوت و ده‌م و په‌نجه‌ و نێر و مێیی هه‌مووی دیاریدا ‏و دروست بوو, كاتی ‏كۆچم ده‌ستی پێ كرد له‌و نیشتمانه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی پڕ له‌ جه‌نجاڵ و قڕه‌ و ‏قاڵه‌ ناوكیان بڕیم نانا بایعی یه‌كه‌م كه‌له‌لای ‏دایكم بوو نقڵیان كرد له‌ پردی ناوكی نێوان من و ‏دایكمه‌وه‌ بۆ دوو كانی له‌سه‌ر سنگی گه‌رم و نه‌رمی به‌ ژه‌ك گۆشی ‏كردم بۆ ناو ده‌مم ده‌می بێ ‏دان ئه‌و ژه‌كه‌ پاكژكه‌ره‌وه‌ و چه‌وركه‌ری ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ تازه‌ی خۆركم له‌ ده‌مه‌وه‌ بۆ ده‌رچه‌ كان ‏به‌ میز ‏و به‌ پیسایی, ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ توخوا نه‌كه‌ن ئازاری دڵی بده‌ن ئاخر ئه‌و به‌ ژانی له‌دایك بوونم له‌ ‏قه‌راغی ‏مه‌رگدایه‌ به‌ڵام خواگیان جه‌ره‌سێكی داناوه‌ له‌ منی نه‌وزاد دا كه‌ لێم دا ئیتر دایكم ئه‌و ‏ئێش و ئازاره‌ی ژانی بوونم ل ‏بیرده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م نوزه‌ و واقه‌ی مندا ئه‌و ئه‌‌ڵێ گیان چاو ‏ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ توخوا بمده‌نێ ماچێك و مه‌مكێكی ‏ده‌خاته‌ ناو ده‌مه‌ بچكۆله‌كه‌م كه‌ مڵچه‌م هات ‏ئه‌و گه‌ز گه‌ز پێ باڵا ده‌كات, ئه‌م فریشته‌ كه‌ ناوی دایكه‌ دوو ساڵیش به‌ ‏شیر و ماچ و لای لایه‌ و ‏به‌قوربانت بم و قه‌زات بكه‌وێ له‌ گیانم ئه‌م دیو و ئه‌و دیوم ده‌كات و ژێرم پاك ده‌كاته‌ وه‌ و جلم بۆ ‏‏ده‌گوڕێ و مه‌له‌م ده‌دات و موروی شین له‌ سه‌رم ده‌دات و چاوه‌زارم بۆ ده‌كات تا له‌ چاو و چڵه‌ی ‏پیس دووربم, دغدغه‌م ‏ده‌دات تا فێری پێكه‌نین ببم, زوو تریت وشۆربای ته‌ڕم بۆ ده‌كات تا فێری ‏خواردن ببم, دانه‌ ڕوكه‌م بۆ ده‌كات و دڵی ‏مناڵانی گه‌ڕه‌ك خۆش ده‌كات تا دانم ده‌ربێت, په‌نجه‌ ‏ده‌خات سه‌ر دانه‌ بچكۆله‌كه‌م تا فێری گاز و گه‌ستن ببم, ڕه‌و ‏ڕه‌وه‌ی دارم بۆ دروست ده‌كات تا پێ ‏بگرم باسی مێخه‌ك و سمڵ و گه‌ردی ڕێحانه‌ ڕه‌شه‌ مه‌ك به‌ بێشكه‌كه‌مدا هه‌ڵی ‏واسیوه‌ به‌رامبه‌ر ‏چاو و لوتم, جا كه‌ گاگۆڵكێم كرد و هه‌ڵسامه‌وه‌ و كه‌وتم شا به‌ سه‌پان نازانێ و ئیتر ئه‌كه‌وێته‌ ناو ‏‏كچی گه‌ڕه‌ك و ئاوایی ژنم بۆ دێنێ و جوانترین كوڕی دنیا بۆ كچه‌كه‌ی ئه‌دۆزێته‌وه‌, خه‌ڵكینه‌ ‏ئه‌مه‌ دایكه‌ دایك ئه‌مه‌ ئه‌و ‏زاته‌یه‌ خوا ده‌فرموێ پیایدا هه‌ڵ مه‌شاخێ و پێی نه‌ڵێیت ئۆف, ‏پێغه‌مبه‌ره‌ دڵسۆزه‌كه‌م ده‌ڵێ حه‌زت له‌ به‌هه‌شته‌ ‏ژێری پێی دایكت ماچ بكه‌, پرسیارم كرد له‌ ‏پێغه‌مبه‌ر گیان له‌گه‌ڵ كێ زۆر چاك بم؟ فه‌رمووی دایكت, وتم قوربان له‌پاش ‏ئه‌و فه‌رمووی ‏دایكت, وتم ئازیزگیان له‌ دوای دایكم فه‌رموی دایكت, وتم ئه‌ی دوای ئه‌و فه‌رموی باوكت, وای ‏چه‌ن ‏سپڵه‌ین, وای چه‌ند بێ سه‌لیقه‌ین به‌رامبه‌ر به‌م ده‌رگای به‌هه‌شته‌ برامبه‌ر به‌م فریشته‌ ئێسك ‏سوك و خوێن ‏شیرینه‌, سوێندتان ده‌ده‌م به‌ خوا دڵیان مه‌شكێنن له‌به‌ر ژن له‌ماڵ ده‌ریان مه‌كه‌ن, ‏له‌به‌ر مناڵه‌كانتان به‌سه‌ریدا ‏مه‌قیژێنن, هه‌رشتێكی ئاره‌زو كرد بۆی بهێنن, ئێوه‌ ئه‌زانن دایك ‏كێیه‌ و پێناسه‌ی دایك چی یه‌, من پێتان ده‌ڵێم دایكه‌ ‏عائیشه‌ ده‌ڵێ ژنێك هات بۆ ماڵمان دوو ‏كچی بچوكی پێ بوو باوكیان نه‌مابوو, وتی شتێكمان بده‌رێ بیخۆین ‏برسیمانه‌, ده‌فه‌رموێ ‏ته‌نها سێ ده‌نك خورمام شك ده‌برد بۆم هێناو دامه‌ ده‌ستی, خورمایه‌كی دا به‌ میان و ‏‏خورمایه‌كی دا به‌ویان, وتم ئێستا خۆیشی ئه‌و خورماكه‌ ده‌خوات, ئه‌ڵێ سه‌یرم كرد خورماكه‌ی ‏تریشی له‌ت كرد و ‏له‌تێكی دا به‌میان و له‌ته‌كه‌ی تریشی دا به‌ویان, ئه‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر گیان هاته‌وه‌ ‏و بۆم باس كرد فه‌رمووی به‌و كاره‌ی ‏كردی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو مناڵه‌ بێ باوكه‌ی خوا لێی خۆش بوو ‏له‌ دۆزه‌خ ڕزگاری كرد. ئیتر من هیچ ناڵێم بۆ ڕۆژی ژنان خۆتان ‏وه‌كیل بن, باسی خوشك و كچ و ‏هاوسه‌ریش هه‌ریه‌كیان ئه‌وه‌نده‌ی تری ده‌وێت, كه‌چی هه‌ندێ داماو هه‌ندێ پیا و ‏كه‌سی نه‌زان ‏كاتێك ئه‌م فریشته‌ی خوا مناڵی ده‌داتێ و كچ بێت لچ هه‌ڵ ده‌قرچێنن, تانه‌ ده‌ده‌ن و ده‌بۆڵینن ‏ئاخر ئه‌م ‏تاوانی چی یه‌ ئه‌م دایكه‌ عه‌زیزه‌ زه‌ویه‌كی به‌ پیته‌ پیاوه‌كه‌ی جوتیاره‌ چ تۆوێكی تیا ‏چاند ئه‌وه‌ سه‌وز ده‌بێت, له‌ پاش ‏ئیراده‌ی خوا كوڕ و كچ له‌ تۆوی پیاودایه‌ و ئه‌گه‌ر تاوان بێت ‏ئه‌وه‌ خه‌تای پیاوه‌كه‌یه‌ نه‌ك ژنه‌ سته‌م لێكراوه‌كه‌, به‌ ئومێدی ‏ژیربوون و به‌ده‌ست هێنانی تۆزێ ‏سه‌لیقه‌, هه‌ندێ شه‌رم و ئه‌ده‌ب كردن له‌ دایكه‌ كان والسلام علیكم ورحمه‌ الله‌ ... ‏ئه‌مه‌ قسه‌ی ‏كوڕێكی دایك مردووه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌.