دیاربه‌كربۆیه‌كه‌م جار یادی فه‌تحكردنی ئیسلامی بۆشاره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

 

مونیر کارال ئۆغل، پارێزگاری دیاربەکر له‌ باكوری كوردستان و ئاشکرایکرد، دەوڵەت ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار لەمێژووی ئەو وڵاتەدا یادی فه‌تحكردنی ئیسلامی بۆ ئەو شارە بکاتەوە کە دوای 9 ساڵ لەفەتحکردنی مەککە بەدەستهێنا .

پارێزگار لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئانادۆل ڕایگەیاند کەئاهەنگی ئەو بۆنەیە لەڕێگەی ڕێکخراوی چالاکی و بۆنە جۆراوجۆرەکان و هەروەها دیدارو دیالۆگی زانستی و لەنێوان کەسانی تردا بەڕێوەدەبرێت ، هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە رێوشوێنی رێگریکردن لەڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌گردرێته‌ به‌ر.

فه‌تحی دیاربەکر9 ساڵ دوای فەتحکردنی مەککەدا هات ،دیاربەکر لە ساڵی 639ز ، لە سه‌رده‌می خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب دا کرایەوە، به‌به‌ژداری 1000 هاوەڵ(صحابه‌) بووە، کە 27 یان شەهید بوون، کە گۆڕەکانیان دەکەوێتە مزگەوتی سلێمان-ی شارەکە.