دیجیتاڵ میدیاىس سپێده
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند، بەڵام ئەو دوو رۆژە ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەمە ١١ی ئەم مانگە و یەكشەممە ھەفتەی داھاتوو ١٤ی ئەم مانگە، لە دامەزراوەكانی حكومەت پشووی فەرمییە.