حكومەتی چین وانەی "پیاوەتی" بۆ پرۆگرامی خوێندن زیاد ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دوای ئەوەی هەست بەوە كراوە، نەوەی نێرینەی ئێستا لە وڵاتەدا زیاتر بەرەو مێینەیی دەچن، حكومەتی چین بەنیازە وانەی "پیاوەتی" بۆ پرۆگرامی خوێندن زیاد بكات.

تۆڕی هه‌واڵى NBCی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە: بەرپرسانی چین ئاماژەیان بەوەداوە كە هەست بەوە دەكەن نەوەی ئێستای نێرینە لە چین زیاتر بەرەو مێینەیی دەچن و زیاد لە پێویست هەستیار و شەرمنن، بۆیە پێشنیار كراوە كە پلانی "هاندانی پیاوەتی" لەپرۆگرامەكانی خوێندن دابنرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، وەزارەتی فێركردنی چین پلانی "گەشەپێدانی پیاوەتی" لای خوێندكارانی باخچەكانی ساوایان و خوێندنگا ناوەندیەكان جێبەجێ دەكات، ئەوەش خۆی لە دابینكرن و راهێنانی مامۆستای زیاتری وانەكانی وەرزش دەبینێتەوە رۆشنبیر كردنی وەرزشی ناچاری دەبێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پلانەكە دوای ئەو هۆشداریە دێت كە "سی زیفو" گەورە راوێژكاری سیاسی چین هۆشداریی دا لەوەی كە گەلی چین بەدەست "قەیرانی پیاوەتی" نیشتمانییەوە دەناڵێنێت و مامۆستایانی ژن و خانمانی ماڵەوە گەنجە چینییەكانیان تێكداوە، ئەگەر رێوشوێنی پێویست نەگیرێتە بەر ئەوا بەم نزیكانە گەنجان دەبن بە كەسانی هەستیار و شەرمن و نێرەموك، چارەسەركردنی ئەو بابەتە پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانی چینەوە هەیە و بە مێینەكردنی گەنجان هەڕەشەیە لەسەر مانەوە و گەشەپێدانی چین.

بەپێی ئامارەكان، ژمارەی دانیشتوانی چین گەیشتوەتە یەك ملیار و 400 ملیۆن كەس و ژمارەی رەگەزی مێینە 37 ملیۆنی لە رەگەزی پیاو زیاترە.