حکوومەتی ئەمریکا بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ-ی هەڵوەشاندەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاىس سپێده‌

حکوومەتی ئەمریکا، بڕیاریدا بە هەڵگرتنی ئەو لێخۆشبوونی سزایەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ خاوەنی کۆمپانیای کانزاکاری ئیسرائیلی، دان گیرتەر دەریکردبوو کە بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات بۆی دەرکرابوو.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس سەبارەت بە بابەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند 'ئەمڕۆ بە راوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی گەنجینە و وەزارەتی دەرەوە ئەو مۆڵەتە هەڵوەشێندرایەوە کە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا درابووە دان گیرتەر".

نێد پرایس ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو مۆڵەتەی دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی پێنج رۆژی کۆتایی ئەرکەکەیدا بەخشیبووی یەکانگیر نییە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵى و هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە کۆنگۆی دیموکرات.

نێد پرایس هەروەها باسی لەوەکرد کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر هاندان بۆ لێپێچینەوە لەوانەی لە گەندەڵییەوە گلاون.

دان گیرتەر بە بەکارهێنانی ئەو دۆستایەتیەی کە لەگەڵ سەرکۆماری پێشووی کۆنگۆی دیکوکرات، جۆزێف کابیلا هەیبوو، تەندەری کانێکی لەو وڵاتە وەرگرت کە بەهاکەی زیاتر بوو لە یەک ملیار دۆلار، بەو هۆیەشەوە لە ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨دا رووبەڕووی سزای ئەمریکا بووەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا، فەرمانێکی بۆ لێخۆشبوون لە دان گیرتەر لە سزاکان دەرکرد.