دیجیتاڵ میدیاى سپێده
حکوومەتی عێراق رایگەیاند کە بەبۆنەی بەڕێوەچوونی رێوەرسمی یادی "کوشتنی" ئیمام موسای کازم، سبەی چوارشەممە پشووی فەرمییە لە سەرجەم فەرمانگە گشتییەکان، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕیاردرا بەبۆنەی بەڕێوەرچوونی رێوەرسمی یادی "کوشتنی" ئیمام موسای کازم، سبەی چوارشەممە لەسەرجەم دامەزراوە گشتییەکان، بکرێتە پشووی فەرمیی.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو بڕیارە فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان ناگرێتەوە.
لە ٢٥ی مانگی رەجەبی ھەموو ساڵێکی کۆچی، دەیان ھەزار زیارەتکاری شیعە، یادی "کوشتنی" ئیمام موسای کازم دەکەنەوە.
سبەی چوارشەممە رێورەسمەکە بەڕێوەدەچێت کە چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکارانی شیعە لەژێر رێوشوێنی ئەمنیی تونددا، روو لە مەزاری ئیمام موسای کازم بکەن لە ناوچەی کازمییە باکووری بەغدا.