دیجیتاڵ میدیای سپێده
د.جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به "سپێده"ی راگه‌یاند، شیعه‌كان پێشنیازێكیان گه‌ڵاڵه‌كردووه له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم، كه "كورد و سوننه و زۆرینه‌ی شیعه پێی رازین".
دوێنێ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه‌ى خسته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ى داهاتوه‌وه، له‌كاتێكدا هێشتا كێشه‌ی پشكی هه‌رێم به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
دیاریكردنی واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه هاوكاته له‌گه‌ڵ مشت‌ومڕ و ناكۆكی نێوان فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای دادگای فیدراڵی كه په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌كی پڕۆژه‌كه داوه.
د.جه‌مال كۆچه‌ر وتی "پڕۆژه‌ی بودجه به‌ستراوه‌ته‌وه به تێپه‌ڕاندنی یاسای دادگای فیدراڵی، ئه‌وه‌ش پێده‌چێت په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه كه‌مێك دوا بخات، به‌تایبه‌تی كه لایه‌نه‌كان ناكۆكن له‌سه‌ر به‌شێك له مادده‌كانی پڕۆژه‌كه‌دا".