ئێران: ئامادەین دیلەكان لەگەڵ ئەمریكادا ئاڵوگۆڕ بكەین

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

گوته‌بێژی حكومه‌تی ئێران، رایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌ن سه‌رجه‌م دیله‌كان راده‌ستی ئه‌مریكا بكه‌نه‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ تا ئێستا ئه‌نجامنه‌دراوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاماده‌نه‌بوونی واشنتۆن.

عه‌لی ره‌بیعی له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌ تارانی پایته‌خت باسیله‌وه‌كرد كه‌ پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محمد جه‌واد زه‌ریف هه‌ڵوێستی حكومه‌تی تارانی ده‌رباره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان خستوه‌ته‌ڕو.

عه‌لی ره‌بیعی جه‌ختیله‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ له‌ جیهاندا ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی ئێرانی به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مریكاوه‌ ده‌ستگیركراون، داواشی له‌ حكومه‌تی واشنتۆن كرد سزاكانی بۆسه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی.