وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كردنی ماسی جۆری سه‌له‌مون قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

 

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌مه‌ستی پارێزگاریكردن له‌ به‌رهه‌می ناوخۆ بڕیاریدا راوكردنی ماسی و هاورده‌كردنی ماسی جۆری سه‌له‌مون بۆ ماوه‌ی سێ مانگ قه‌ده‌غه‌ بكات.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، به‌ نوسراوی ژماره‌ 689 له‌ 7/3/2021 بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كاتی ڕاوه‌ ماسی به‌ هه‌مو شێوازه‌كان ده‌رده‌كات له‌ مه‌وسومی 15ـی ئازار/3ـی 2021 تاوه‌كو 14ـی حوزه‌یران/6ـی 2021.

هه‌روه‌ها به‌نوسراوی ژماره‌ 1771 له‌ 9/3/2021 بۆ مه‌به‌ستی پارێزگاری له‌ به‌رهه‌می ناو‌خۆیی و به‌رده‌وامی دان به‌ پرۆژه‌كان له‌ پێناو زیادكردنی به‌رهه‌می ناوه‌خۆیی و پاڵپشتی ئابوری هه‌رێمی كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاوردنی ماسی سه‌له‌مۆن (زیندو - فرێش) درا له‌ رۆژی 15ـی (ئازار/3)ـی 2021 تاوه‌كو 15ـی (حوزه‌یران/6)ـی 2021.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نوسراوه‌كانیشی ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردوه‌، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێككاری پێویستی كارگێری و یاسیایی.