دیجیتال میدیای سپێده
هێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئیمام و خەتیبی مزگەوتی ئەقسا، شێخ عکریمە سەبری و دەستگیریان کرد.
ئەندامێکی خێزانی شێخ عکریمە سەبری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان لە قودسی رۆژهەڵات.
سەرچاوەیەکیش کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێزەکانی ئیسرائیل بەبێ هیچ هۆکارێک ئیمام و خەتیبی مزگەوتی ئەقسا-یان دەستگیرکردووە.
دوێنێ شێخ عکریمە سەبری داوای لە فەڵەستینییەکان کردبوو بەبۆنەی شەوی ئیسرا و میعراج رووبکەنە حەرەمی شەریف.
شێخ عکریمە سەبری پێشتر موفتی قودس و زەوییەکانی فەڵەستین بووە و لەئێستاشدا سەرۆکی لیژنەی باڵای ئیسلامیی قودس-ە، پێشتریش چەندینجار لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل دەستگیرکراوە.