خەڵك- پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیركردنی ئەو كەسە ڕادەگەیەنێت كە بە چەكی دەمانچە تەقەی لە ژنەكەی كرد و پاشان ڕووبەڕووی پۆلیس بۆوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە بڵاوكرایەوە”ئێوارەی دوێنێ ژنێك بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە كە شوێنەواری فیشەك بەجەستەیەوە هەیە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكیدا بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانە ماوەتەوە”. هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ژنەكە بەناوی (س،س،م) تەمەن 35 ساڵ پیشەی ژنی ماڵە و دانیشتوی ڕانیەیە، بە وتەی خۆی لەلایەن هاوسەرەكەی لە بازاڕی شارەوانی لە ناحیەی چوارقوڕنە بە دەمانچە تەقەی لێكراوە و بەوهۆیەوە بریندار بووە و ڕووداوەكەش بەهۆی كێشەیەكی نێوان خۆیان ڕویداوە”. پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت”مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوە، […]
The post پۆلیسی ڕاپەڕین: ئەو كەسەی تەقەی لە ژنەكەی كرد دەستگیركرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.