هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە لەبارەی چەند پرسێك و كێشەی بەڵێندەرانی كوردستان، كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەرۆكی حكوومەت و بەڵێندەراندا ئەنجام بدرێت.
بەشار عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كاتێك سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ سەرمایەداران كۆبووەوە، داوامان كرد لەگەڵ بەڵێندەرانیش كۆببێتەوە و بەڕێزیشیان رەزامەندیی دەربڕیوە و بڕیارە بەم زووانە لەگەڵ بەڵێندەرانیش كۆببێتەوە".
ناوبراو گوتیشی: "كۆبوونەوەكە لەبارەی كێشەی دارایی پڕۆژەكانە و هەروەها داوا دەكرێت هەندێك پارە بۆ بەڵێندەران خەرج بكرێت و هەندێك رێنمایی تازەش دەربكرێن، كە ئاسانكاری بۆ بەڵێندەران بكرێت، بۆیە دەمانەوێت لەسەر ئەو پرس و كێشانە، گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بكەین".
بڵند ئیبراهیم