كەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز ڕاگەیەنرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- پێشبینیەكانمان بۆ ڕەوشی كەشوھەوای ِرۆژانی داھاتوو تا ڕۆژانی نەورۆز بڵاودەكرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “پلەكانی گەرما بۆ سەروو ئاستی ئاسایی بەرزدەبنەوە و كەشێكی بەهاری دروست دەبێت”. ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە ئەنجامی كۆتایی ھاتنی كاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەكانمان لە ئەمڕۆوە شەممە كەشوھەوای ھەرێم سەقامگیر ئەبێتەوە و پلەكانی گەرما قۆناغ بە قۆناغ بۆ ئاستی سەروو تێكڕای ئاسایی بەرزدەبنەوە. ڕاشیگەیاند، لە ناوەڕاستی ھەفتەدا ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی مانگ كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی لاوازی دەریای ناوەڕاست كاردەكاتەوە سەر ناوچەكانمان بەشێوەی نمە باران لەھەندێك كات و ناوچەدا و كاریگەری لاواز ئەبێت بەگشتی و پلەكانی گەرما لەو مەودایە بەرزبوونەوەی بەرچاو […]

The post كەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز ڕاگەیەنرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.