هه‌ر به‌پێى ئەو یاسایه، ژمێریارى گشتیه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى حه‌فتا و هه‌شتا یهكدهخرێن. به‌پێى مادده‌ى چوارى ره‌شنووسه‌كه‌ی پەرلەمان و لیژنەی چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێم لە کابینەی نۆیەم دا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى له‌سه‌ر میلاكى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه(ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتمانیى) جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه، خانه‌نشینى سه‌ربازى و شارستانى و هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ بۆ ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌گوازرێته‌وه. مادده‌ى پێنجى پرۆژه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، خانه‌نشینى پله‌ى وه‌زیر، بریكارى وه‌زاره‌ت، راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و ههرپلهیهكى تایبه‌تى دیكه‌ى ئه‌و پێشمه‌رگانه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه كه پێش ٥ی٣ی١٩٩١پێشمهرگهبوون. دواتر وردبینى و پاكتاوى ناوه‌كان ده‌كرێت و ئیمتیازێكى دارایى شایسته‌یان بۆ دابینده‌كرێت، له‌به‌ر رۆشنایى یاساكانى رێزلێنان به پێشمه‌رگه. به‌پێى مادده‌یى شه‌ش هه‌موو ئهكهسانهى مووچه‌ى خانه‌نشینى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ده‌ر له یاسا یان به‌پله‌ى به‌رزتر له پله‌ى خۆیان خانه‌نشینكراون.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia