دیجیتال میدیای سپێده
بهگوێرهی زانیارییهكان : کە لە دانیشتنی ئهمڕۆ دووشەممە15-3-2021ـی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق ، پڕۆژەیاسای بوودجەی 2021، لە کارنامەی كۆبونهوهكه نیە.
بڕیاره ئهمڕۆ ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق كۆببێتهوه و بەھۆی ئەوەی لیژنەی دارایی داوایکردووە دوایین کۆبوونەوە بە ئامانجی پێداچوونە بە ژمارەیەک لە بڕگەکانی پڕۆژەیاساکەدا ساز بکات، پڕۆژەیاساکە نەخراوەتە نێو کارنامەی دانیشتنەکەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران.
بهپێی ئهو زانیاریانهی دهست سپێده كهوتووه : كه دانیشتنی ئهمڕۆی ئهنجومهنی نوێنهران، تەنھا تایبەت دەبێت بە تەواوکردنی دەنگدان لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی، كه تائێستا دو برگە لەیاسای دادگای فیدڕاڵی دەنگی لەسەر نەدراوە برگەیەکیان تایبەتە بە پەسەندکردنی یاساکە کەئایا بە دو لەسەر سێی دەنگی ئەندامان دەبێت یان بە دەنگی زۆرینە پەسەندبکرێت، هەروەها برگەی ئەندامانی دادگاش دەنگی لەسەر نەدراوە و بەشێک لەلایەن دەکان داوایانکردوە ژمارەی ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی لە 9 دادوەرەوە بۆ 11 دادوەر زیادبکرێت.
پێشتر سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاندبوو کە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە، دەخرێتە نێو کارنامەی دانیشتنی ئهمڕۆ دووشەممە.
ئهمه لهكاتێكدایه كه دوێنێ د.جەمال کۆچەر سەرۆکی فراکسیونی یەکگرتوو لەپەرلەمانی عێراق رایگهیاندبوو: ئێمە وەکو فراکسیونی یەکگرتوو داوا لە هەموو کۆتلە کوردیەکانی تر دەکەین، بەشداری کۆبوونەوەی دووشەمەی پەرلەمان نەبن لەسەر پرۆژە یاسای دادگای فدرالی، چونکە پێویستە سەرەتا دەنگدان لەسەر بودجە و قوتی خەڵک بدرێت کە ئێستا ئەمە زیاتر خواستی جاددەیە نەک یاساکەی دیتر، بەمەش ئێمە وەکو کورد دەتوانین وەکو کارتێکی فشار دروستکەین و داواکاریەکانمان بکەینە پێشمەرج بۆ بەدەستهێنانی بەشی هەرێم