دیجیتاڵ میدیاى سپێده
پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، باندێكی 4 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه كاریان ساخكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته بوه له هه‌رێمی كوردستان، پاره‌كه‌شیان له رێگه‌ی ئافره‌تێكه‌وه له ده‌ره‌وه بۆ هاتوه.
شه‌ماڵ دێواری وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌لایه‌ن 3 (سێ) هاوڵاتیه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان بڕی 50 دۆلاری ساخته‌یان وه‌رگرتوه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران هێزه‌كانى پۆلیس لیچكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێكرد به‌زوترین كات توانیان ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان ئاشكرا بكه‌ن كه 3 كه‌سیان دانیشتوی شاری هه‌ولێر بون به‌هاوكاری نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
وته‌بێژى پۆلیى سۆران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تۆمه‌تباری چواره‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، كاری هاورده‌كردنی دراوه ساخته‌كان بوو توانرا بگه‌رێندرێته‌وه و به‌هاوكاری ئاسایش و پۆلیسی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستگیربكرێت، ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر بڕی پێنج هه‌زار و شه‌ش سه‌د و په‌نجا) دۆلاری ساخته.