فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر دوو ماده‌ى دادگاى فیدڕاڵى رێككه‌وتن

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی شێوازی بڕیاردان و مه‌رجه‌كانی بون به‌ ئه‌ندام و ژماره‌ی ئه‌ندامانی دادگای فیدڕاڵی به‌یانى كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای دادگای فیدڕاڵی به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان ئه‌نجام نه‌درا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: به‌شێك له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ تێپه‌ڕاندنی دوو مادده‌ی پڕۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵى و ته‌نیا ناكۆكی له‌ باره‌ی مادده‌ی 12 ماوه‌، ئه‌و ماده‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پرسی ده‌نگدانی ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵى و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان له‌و بابه‌تانه‌ هه‌ستیاره‌كان كه‌ ئایا به‌ زۆرینه‌ بێت، یان دوو له‌سه‌ر سێ یاخود به‌ كۆی ده‌نگ بێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌م شه‌و پرۆژه‌یاساى دادگاى فیدراڵى په‌سند بكرێت.