دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند کە کارەساتی ھەڵەبجە، یادێکە بۆ یەکخستنی سەرجەم ھەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرەنگارییەکان لە پێناو ئایندەدا.
محەمەد حەلبوسی لە سیی و سێیەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجەدا، تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی:
"لە سیی و سێیەمین ساڵیادی کارەساتی ھەڵەبجە کە برینێکی قوڵە لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا، ھاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانییان و پشتیوانیمان بۆ سەتەملێکراوان رادەگەیەنین".
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی ئەوەشی نووسیووە: "کارەساتی ھەڵەبجە، یادێکە بۆ یەکخستنی سەرجەم ھەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرەنگارییەکان لە پێناو ئایندەدا".