حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووه‌كانی نه‌ورۆزی راگه‌یاند

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، پشووه‌كانی نه‌ورۆزی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌ رۆژانی پشوودا پابه‌ندی رێككاره‌كانی خۆپاریزی بن.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، کە دەکاتە (21 و 22 و 23ی ئاداری 2021)، بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکومەت، پشووی فەرمییە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، جگە لەو ڕۆژانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە (24 و 25ی ئاداری 2021)، وەکو پشووی فەرمی رادەگەیێنێت.

وتەبێژی حکومەت راشیگه‌یاندووه‌، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە رۆژانی نەورۆزدا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.