لە میانی بەڕێوەچوونی ئاھەنگەکانی 'چوارشەممەی سوور' لە ئێران، تا ئێستا ھەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٠٠ی دیکەش برینداربوون.
سەرۆکی دەستەی باری لەناکاو لە ئێران، پیر حوسێن کولیڤەندی لە لێدوانێکیدا، زانیاریی سەبارەت بە 'چوارشەممەی سوور' خستەڕوو کە پێش یادی نەورۆز دەکرێتەوە.
پیر حوسێن کولیڤەندی باسی لەوە کرد کە تا ئێستا لە میانی بەڕێوەچوونی ئاھەنگەکاندا، ھەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٠٠ی دیکەش برینداربوون.
لە ئاھەنگەکانی ساڵی رابردوودا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا بوو، ھەزار و سێ کەسیش برینداربووبوون.
ئاھەنگەکانی 'چوارشەممەی سوور' لە ئێران کە لە کۆتا چوارشەممەی ساڵی ئێرانی بەرلە ھاتنی نەورۆز سازدەکرێن، ھاووڵاتییان بەتایبەتی منداڵان و گەنجان بەسەر ئەو ئاگردا باز دەدەن کە ئامادەیان کردووە، گولـلە بە ئاسماندا دەتەقێندرێت و یاری ئاگرین بەکاردەھێنرێت.
بەھۆی ئەم ئاھەنگانەوە، ساڵانە لە ئێران ژمارەیەکی زۆر کەس گیانلەدەست دەدەن یان بریندار دەبن.
لە ئێران کار بە رۆژمێری ھەتاوی دەکرێت کە بەپێی ئەوە ساڵی نوێ (لە نەورۆزدا) ٢١ی ئاداردا دەست پێ دەکات.