سپێدە - كۆیه - مادح جه‌مال
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلێك لەڕێگای دەشتی کۆیە كۆیه، دوو هاوڵاتیان گیانیان له‌ده‌ستدا كه هه‌ردووكیان بران.
عەقید زاهیر محەمەد، بەڕێوبەری هاتوچۆی کۆیە بە دیجیتاڵ میدیاى سپێدەی ڕایگەیاند، کاتژمێر دوو و نیوی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمه بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا لەڕێگای دەشتی کۆیە لەنزیک گوندی کانی بی، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا کە بران و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سەرجەم قوربانیەکان ئەندامی یەک خێزانن.