دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی زیاتر و خێرای کۆرۆنای گۆڕاو و رایگەیاند کە پێشبینی دەکەن لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەکە زیاتریش بێت.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە "زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و رێژەی تووشبوون ٧.٨% تومارکراوە و لە رۆژانی داھاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت، بەپێی پێوەرەکان رێژەی گواستنەوەی ڤایرۆس لەھەر تووشبووێک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەربڵاوی نێو کۆمەڵگا دەگەیەنێت".
سامان بەرزنجی داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت "تکایە پاڵپشتی رێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین رێکارەکانی خۆپارێزییە، لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن".