دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت،بێ پلانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر داهاتووی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه
هه‌لز ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی چوار رۆژه قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دێنه سه‌ر شه‌قام، خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌نهه‌ج و پێدانی كاتی زیاتر له پێش تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه گوێیان لێناگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆ زانینی قوتابیانی خوشه‌ویست و ڕای گشتی من له كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده هه‌موو ئه‌و ئهگهرانهم بۆ وه‌زیری په‌روه‌ده و به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته خستۆته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به پلانێكی تۆكمه و جددی ده‌ست به پرۆسه‌ی خوێندن نه‌كاته‌وه تووشی گرفتی گه‌وره ده‌بێت، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌م كێشانه‌ی كه ئه‌مرۆ كه بۆ قوتابیان دروستبووه، به‌هۆی داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان بوو، كه پێشتر حكومه‌ت نه‌یتوانی موچه بۆ مامۆستایان دابین بكات هه‌ستا ده‌رگای قوتابخانه‌كانی داخست ئه‌مه‌ش وایكردوه قوتابیان و مامۆستایان فریای ته‌واوكردنی مه‌نهه‌ج نه‌كه‌ون، له‌و لاشه‌وه وه‌زاره‌ت ئاماده نییه مه‌نهه‌ج كه‌م بكاته‌وه له‌م نێوه‌نده‌شدا داهاتووی قوتابیانمان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: من وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری داواكاری قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌ییم، كه به‌هۆی ترسیان له داهاتووی خۆیان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به‌ر درگای پهورهردهكانیان گرتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به گوله و ته‌قه‌لێكردن وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه.
ئه‌وه‌شی ختهڕوو: ئێمه پێمان وایه ئه‌م كێشانه‌ی هاتوونه‌ته به‌رده‌م قوتابیانی پۆلی 12 به‌هۆی بێ پلانی و بێ به‌رنامه‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بووه چونكه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا تا ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پلانی چواره‌میه‌تی جێبه‌جێی ده‌كات و سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئێمه پێشتر به ژماره‌ی یاسایی واژۆی په‌رله‌مانتاران له 26/10/2020 یاداشتێكمان دایه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی هه‌ردوو وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زیری په‌روه‌ده بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی وه‌زاره‌ته‌كانیان بۆ خوێندنی ساڵی 2020-2021 به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئێستاشی له‌گه‌ڵ بیت ئه‌و یاداشته‌ی نه‌خسته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه، به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش پلانێكی تۆكمه‌ی نییه و ئێستاش به‌هۆی راگرتنی خوێندن ماوه‌ی 15 رۆژ جارێكی دێكه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت.