فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وەڵامی فراکسیۆنی پارتی دەداتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-03-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە وەڵامی فراکسیۆنی پارتیدا دەڵێت: لە ماڵی سەرککۆماری عێراق کۆبوونەوەیەکی فراوانمان بەمەبەستی یەکخستنی هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردییەکان ئەنجامداوە، بەڵام دوای دوو کاتژمێر فراکسیۆنی پارتی تاکلایەنە راگەیەندراوێکیان سەبارەت بە پرۆژەیاسای فیدراڵی دەرکرد. دەقی روونکردنەوەکە: هاوڵاتیانی خۆشەویست… حیزبە سیاسی و فراکسیۆنە پەرلەمانیەکانی کوردستان و عیراق دوێنێ ئێوارە لەماڵی سەرۆککۆمار بەئامادەبونی ( سەرۆک کۆمار ،جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و شاندەکەی ، وەزیری دەرەوەی عیراق ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردیەکان ، ئەندامانی کورد لەلیژنەی یاسایی و دارایی) کۆبوینەوە ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ یەکخستنی هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردیەکان و دروستکردنی یەکڕیزی کورد بوو سەبارەت بەهەردوو پرۆژەیاسای دادگای […]

The post فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وەڵامی فراکسیۆنی پارتی دەداتەوە appeared first on SNN.