بەهۆی کەوتنی تاوەرێکی کارەبا بەشێک لەناوچەکانی گەرمیان بێ کارەبا دەبن

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان - نیگار عومەر 

بەهۆی کەوتنی تاوەرێکی کارەبا لەنێوان ڕێگەی کەلار دەربەندیخان، ناحیەکانی باوەنور، مەیدان و شێخ تەویل بێكارەبا دەبن.

بەهۆی کارکردن لەنێوان ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان و کاریگەری بارانبارین ئەو تاوەرە كەوتوە


عەزیز محمد، بەڕێوبەری ناحیەی باوەنور ، بەخەندان-ی ڕاگەیاند،" بەهۆی کارکردن لەنێوان ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان و کاریگەری بارانبارین لەسەر ئەو شوێنە، تاوەرێکی کارەبا كەوتوە و بەو هۆیەوە کارەبای ناحیەکانی  مەیدان، باوەنور و شیخ تەیل بچڕاوە".

بڕیارە ئەمشەو كێشەكە چارەسەر بكرێت


رونیشیكردەوە "بەهۆی کەوتنی ئەو تاوەرەوە کارەبای هەمو ئەو شوێنانە بڕاوە و بڕیارە تا ئەمشەو چاکبکرێتەوە، کارەباش بۆ هاوڵاتیان بگەڕێتەوە". 

بەهۆی بڕیاری بە دوسایدکردنی ڕێگەی کەلار بۆ سلێمانی، کارکردن لەنێو ئەم ڕێگەیەدا بەردەوامی هەیە ئەو  تاوەرەش كە كەوتوە لەسەر ئەو ڕێگەیەدایە كە پیشتر دەوروبەری ئەم تاوەرە هەڵکەندراوە و چواردەوری لادراوە، کاریگەری بارانبارینیش بوەتە هۆی ئەوەی تاوەرەکە بکەوێت.