نعمان محمد ئەڵماس
لە یادی لە سێدارەدانی مامۆستا ناسری سوبحانیدا پێمباشبوو ئەم چەند خاڵە تۆمار بكەم:
1- هەرچەندە لەبەر زیاد لە هۆكارێك دەتوانین سوبحانیمان خۆشبوێت، بەڵام هەناسە عیرفانییەكانی، جوهد و تێڕامانە زانستیییەكانی، لای من بە پلەی یەكەم دێن، ئەو پیاوی مەیدان بوو، هیممەت بەرز و خۆڕاگر بوو، بۆیە تەنانەت كەسێكی وا ئەگەر هاو فكریشم نەبێ خۆشم دەوێ،
2- بەڵام لەگەڵ ئەو عیشق وەرزییەدا بۆ ئهو رۆڵە دڵسۆزەی كورد، باشتر وایە لە بری لاواندنەوە و موبالەغەكردن لە وەسفیدا، هەوڵبدەین بە كردەیی سوودی لێببینین، چ لە ڕووی كردەیی، چ زانستی، هەروەها لە بری وەستان لەسەر جوزئیاتی بیرو ڕاكانی، رێڕەو و پێرەوەكەی بناسین و لە بری مەدح و سەنا، بزانین چەند دەكرێ سوودی لێوەرگرین بۆ ئەم رۆژگارە و چەند دەتوانێ وەڵامگۆ بێت بۆ گرفت و پرسیارەكانی ئەمرۆمان.
3- یەكێك لەو شتانەی لە سوبحانی فێربووم، هەقیقەت ویستی و رۆحی زانستیبوونە، ئەمە نابێ بە هیچ شتێك بگۆردرێتەوە، دەمارگیری بۆ سوبحانی بێجگە لە لادان لە رێبازی ئەو و سەركردن بە ماڵی شەیتاندا شتێكی دیكە نیە.
ناوی هەر بمێنێت، خودا لە نزیكانی خۆی قبوڵی بكات.