حه‌لبوسى وباڵیۆزى توركى جه‌ختیان كرده‌وه‌ لەسەر گرنگی پتەوكردنی هاریكاری بەرژەوەندییەكانی هەردوولا

دوا نوێکردنەوە: 2020-02-12 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی

به‌غدا-اه‌ع

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە  فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌:"لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا و جه‌ختكرایه‌وە لەسەر گرنگی پتەوكردنی هاریكاریەكان بەپێی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا، و تاوتوێی چەندین پرس و دۆسیەی جێی بایەخی هاوبەش كرا".