دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (13-2-2020) سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر به‌فربارین ده‌ستیپێكرد و پله‌كانى گه‌رمیش روویان له دابه‌زین كردووه ، خه‌ڵكیش به تامه‌زرۆوه چاوه‌ڕێى به‌فربارین بوون .
هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن پارێزگارى هه‌ولێره‌وه راگه‌یه‌ندرابوو ، ده‌وامى دامه‌زراوه و فه‌رمانگه‌كان ئاساییه ، به‌ڵام له به‌شێك له قوتابخانه‌كان به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆڵه ساردییه ، هه‌ندێك له قوتابیانى بنه‌ڕه‌تى نه‌چوونه‌ته ده‌وام .
دوایین جار كه به‌فربارینێكى زۆر سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێرى گرتبێته‌وه ، بۆ (22-2-2004) ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌وكاتیش شهپۆڵێكى سه‌رما وه‌كو ئه‌مجاره سه‌ره‌تاسه‌رى هه‌رێمى كوردستانى گرتبووه‌وه .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر