دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى خاڵه سنوریه‌كانى عێراق رایگه‌یاند زۆرینه‌ى ده‌روازه و خاڵه سنورییه نافه‌رمییه‌كان له هه‌رێمى كوردستانن و چه‌ندین جار داواى داخستنیان كراوه، به‌ڵام پابه‌ند نییه.
عومه‌ر وائلى به ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمى عێراقییه‌ى وتوه: چه‌ندین ده‌روازه و خاڵى سنوریى نافه‌رمى هه‌ن كه زۆرینه‌یان له هه‌رێمى كوردستانن، ده‌سته‌كه چه‌ندین جار پێشنیار و نوسراوى فه‌رمى بۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق و سه‌ركردایه‌تى پرۆسه هاوبه‌شه‌كان و سه‌ركردایه‌تى پاسه‌وانى سنور كردوه و داواى داخستنى ئه‌و ده‌روازانه‌ى كردوه.
ئاماذةى بةوةشكردووة: به‌شێوه‌یه‌كى زۆر جدى مسته‌فا كازمى به‌شوێن ئه‌و بابه‌ته‌وه‌یه و زیاد له جارێك رێنمایى ده‌ركردوه بۆ به‌دواداچونى ئه‌و مه‌له‌فه، به‌ڵام زۆرینه‌ى ئه‌و ده‌روازانه له هه‌رێمى كوردستانن، بۆیه داخستنیان به‌رپرسیارێتى سه‌ركردایه‌تى پرۆسه هاوبه‌شه‌كان و سه‌ركردایه‌تى پاسه‌وانى سنوره، به ته‌نسیق و هاریكارى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێم.
وائلى جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: تائێستا هه‌رێم پابه‌ند نییه وبڕیارى ژماره‌ى 13ى ساڵى 2019ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى جێبه‌جێ نه‌كردوه، تائێستاش وه‌ڵامى پێشنیارى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى ته‌نسیقى له هه‌رێم نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها خاڵه سنوریه‌كانى هه‌رێم به ناوه‌نده‌وه په‌یوه‌ست نه‌كراونه‌ته‌وه، كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ده‌روازانه‌ش له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى هه‌رێم به‌نده.