ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: به‌رده‌وام له‌ به‌ره‌ى گه‌لداین و دژایه‌تى سته‌مكاران ده‌كه‌ین

دوایین نوێکردنەوە 2021-03-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20-3-2021، مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبونی شاندێك لقی نوێی بازیانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كردەوەو وێڕایی پیرۆزباییكردن لەبرایان و خوشكانی دەڤەرەكە ڕایگەیاند: هاوڵاتیان و دانیشتوانی بازیان خۆڕاگرن و دژی ستەم و زۆرداریین.

لەبەشێكی دیكەی ووتەكانیدا، ئەمنیداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە كە پەیامی یەكگرتووەكان پەیامی ئاینییەو بەجۆرێك داڕێژراوە كەسایەتی مرۆڤ كامڵ دەكات و تاكی پەیامدار بەرهەم دەهێنێت و یەكگرتووەكان دەبێت بۆ خەڵك بژین، سەربەرزین كە مرۆڤ دۆستی ئەركمانەو ئێمە بەردەوام لەبەرەی گەلە هەژارەكەمانداین، بەهیچ جۆرێك لەبەرەی زاڵمان نین و كاری ستەمكاری ئاسانە بەڵام دژایەتی ستەم قورسەو ئێمە بەردەوام دژایەتی ستەم دەكەین.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتیشی: بارەگاكانی ئێمە بارەگای خێرو خزمەت و پەیامداریەو بارەگاكانی ئێمە كاری مزگەوت و هیدایەت و ڕێنمایی دەكات و بارەگاكانمان لە خێردان و ئەوانەی خزمەتی ئەم بارەگایانە دەكەن هەر ئەو كەسانەن كە خزمەتی مزگەوت دەكەن و دەبێت لاو و گەنجەكانمان لە قوتابخانەی یەكگرتوو فێری خۆڕاگری و دژایەتی ستەم ببن.